31 جۆری خواردنەوەی وزە بەخش دەستیان بەسەردا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
31 جۆری خواردنەوەی وزە بەخش دەستیان بەسەردا دەگیرێت

وێنەی نووسراوەكەی وەزارەتی تەندروستی و یەكێك لە خواردنەوە وزە بەخشەكان

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە هیچ ڕێگەپێدانێکیان نییە، دەستیان بەسەردا دەگیرێت و لەناودەبرێن.

 

هۆکارە زانراوەکان: ئەو خواردنەوانە بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕدا دەفرۆشرێن و ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان هەژمار دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: د. سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: " دوای بەدواداچوونی تیمە چاودێرییەکانی وەزارەتی تەندروستی، دەرچوو زیاتر لە 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش لە بازاڕەکاندا هەیە و هیچ ڕێگەپێدانێکیان نییە".

 

زانیاریی زیاتر: ئەو خواردنەوانەی کە دەرمانیان تێدایە دەبێت بە کوالێتی کۆنترۆڵدا تێپەڕێت و ستیکەری تەندروستیان لەسەر بێت، تەنیا لە دەرمانخانەکان بفرۆشرێت نەک لە فرۆشگەکان.

 

چارەسەرەکان:  بۆ دروستکردن  یاخود هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان، پێویستە لەسەر کارگەکان و کۆمپانیاکان لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی ڕێگە پێدان وەربگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: