بەهۆی هەورە برووسکەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون

شەیری بکە لە:
بەهۆی هەورە برووسکەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بە هۆی هەورەبرووسکەوە، دوو پێشمەرگە لەكاتی ئەركدا لە سنووری قەزای شێخان برینداربوون.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەفسەرێک لە هێزی بەتالیۆنی دوو لە لیوای چواری هێزەکانی زێرەڤانی بە ئاڤا نیوزی گوت: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەورە برووسکە لە شاخی کۆخیی سنووری ناحیەی ئەتروشی سەر بە قەزای شێخان لە خاڵێکی پێشمەرگەی داوە، بە هۆیەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون.


زانیاریی زیاتر:دوای ڕووداوەکە هەردوو پێشمەرگەکە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شێخان گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.


گۆشەیەكی دیكە: لە لایەن بەشێک لە میدیا عێراقییەکانەوە ئەو دەنگۆیە بڵاوکرایەوە کە گوایە ئەو پێشمەرگانە لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا برینداربوون، بەڵام ئەفسەرەكەی لیوای چواری هێزەكانی زێرەڤانی هەواڵەكەی ڕەتكردەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: