وەزیری شارەوانی: تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ هەشتی حەسارۆک دابین دەکرێن

شەیری بکە لە:
وەزیری شارەوانی: تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ هەشتی حەسارۆک دابین دەکرێن

زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک - وێنە: محەممەد شوانی، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک، لەگەڵ وەزیری شارەوانی کۆبوونەوە و بڕیاردرا تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەکەکە دابین بکرێن.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە 15 ساڵە نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوی لە هەشتی حەسارۆک دابەشکراون، بە درێژایی ئەو ساڵانە کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییان هەبووە، بەڵام لە کابینەی نۆیەمدا بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکان درا، توانرا بەشێکی خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕەکەکە دابین بکرێن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیاریەکانی ڕزگار کۆچەر، پەیامنێری ئاڤا نیوز، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن زەوییەکانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆکی هەولێر کۆبووەتەوە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: لە کۆبوونەوەکەدا وەزیر گوتوویەتی: لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواوی خزمەتگوزارییەکان بۆ زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دابیندەکرێن، بڕیاریش دراوە زەوییەکانیان دابەش دوو بکرێت، بەو مەرجەی خاوەن زەوییەکە بیدات بە کەسێکی خێزانی خۆی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: