وڵاتانی کەنداو بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەوا کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە

شەیری بکە لە:
وڵاتانی کەنداو بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەوا کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە

لافاو لە شەقامێکی ئیمارات. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەهێزەی وڵاتانی کەنداوی گرتووەتەوە، کەشناسیی سعودیە 'ئاگاداری سوور'ـی لە ناوچەکانی باکووری وڵاتەکە ڕاگەیاند.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندیی کەشناسی لە سعودیە دەڵێت: پێشبینی بەردەوامبوونی ڕەشەبا، هەورەبرووسکەی بەهێز و بارانبارین دەکەین لە زۆرینەی ناوچەکان".

 

زانیاریی زیاتر: بەرگریی شارستانیی سعودیە داوا لە هاووڵاتیان دەکات، وریا بن و پابەندی ڕێنماییەکان بن؛ لە هەندێک شاریش دەوامی قوتابخانەکان ڕاگیراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو دۆخە، ئیمارات دۆخی ئەوپەڕی ئامادەباشی ڕاگەیاند؛ لە عومانیش پێشبینییەکانی سەنتەری نیشتمانی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی مەترسییە جۆراوجۆرەکانی خستووەتەڕوو.

 

ئەمەش بزانە: هاوکات قەتەر، کوەیت و بەحرەین هۆشدارییان لەبارەی بارانبارین و ڕەشەبا داوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ