ئەمریکا: ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

هێزێكی سەر بە ڕووسیا لە ئۆكراینا- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سزا بە سەر 280 کەس و دامەزراوەی ڕووسیادا دەسەپێنێت، کە لە شەڕی دژ بە ئۆکراینادا بەشدار بوون و بە 'هێرشی دەرەکی' و 'سەرکوتی ناوخۆیی' تۆمەتباریان دەکات. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات "ڕووسیا چەکی کیمیایی کلۆرۆپیکرینی لە دژی هێزەکانی ئۆکراینا بەکارهێناوە و کە ئەمە پێشێلکردنی پەیماننامەی چەکە کیمیاییەکانە."


زانیاریی زیاتر: ئەو کەس و دامەزراوانەی سزا دراون ڕۆڵیان هەبووە لە زیادکردنی تواناکانی ڕووسیا بۆ بەرەوپێشچوونی لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا؛ وەک بوارەکانی وزە، کانزا، بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و هەروەها یارمەتیدانی ڕووسیا لە خۆدزینەوە لە سزاکان.


وێنە گەورەكە: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و لە چەند مانگی ڕابردووەوە هەردوولا زیاتر لە جاران بە درۆن ژێرخانی وزەی یەکدی دەکەنە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: