خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیی فەڵەستین بەردەوامە

شەیری بکە لە:
خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیی فەڵەستین بەردەوامە

دیمەنێكی خۆپیشاندانەكانی ئەمریكا بۆ پشتیوانی فەڵەستین- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا بۆ دەربڕینی پاڵپشتی بۆ گەلی فەڵەستین بەردەوامە. خۆپیشاندانەکان گرژییان تێکەوتووە و لە ماوەی ڕابردوودا زیاد لە هەزار کەس دەستگیر کراون.


وێنە گەورەکە: تا ئێستا زیاتر لە هەزار و 200 خوێندکار لە زانکۆکان دەستگیرکراون؛ گرنگترین ئەو زانکۆیانەی کە خۆپیشاندانیان تێدا ئەنجام دەدرێت ئەمانەن: کۆڵۆمبیا، نیویۆرک، هارڤارد، یەیڵ، کالیفۆرنیا، تەکساس، واشنتن، ئۆهایۆ، فلۆریدا، جۆرجیا. 


لێدوانی فەرمی: کارن ژان پییەر، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەمریکا بە وردی چاودێریی خۆپیشاندان و گرژییەکان دەکات و ئاگاداری ڕووداوەکانە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانکۆی کۆڵۆمبیا ڕایگەیاندووە ڕێگە بە چوونەناوەوەی میدیاکان بۆ ناو زانکۆ نادات.
 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: