کریستیانەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانن

شەیری بکە لە:
کریستیانەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانن

دیمەنێكی پەرلەمانی كوردستان- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


ئانۆ جەوهەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی حامورابی دەڵێت، هەڵوێستی نەگۆڕی پارتی بۆ پشتگیریی پێکهاتەکان بوێرانە بوو، ئەنجامەکەشی بەوە دەبێت گۆرانکاری لە یاسای هەڵبژاردن بکرێت.


لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی حامورابی و وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە پێکهاتەی کریستیانەکان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: یاسای هەڵبژاردنی کوردستان بەشێوەیەکی ستەمكارانە دادگەی فیدراڵی هەمواری کردووەتەوە، داواکاریمان ئەوەیە مافی ئێمە بچەسپێنرێت، جا بە دواخستنی هەڵبژاردن بێت، یان گەڕاندنەوەی کورسییەکانمان.


زانیاريی تایبەت: پێکهاتەکان هەفتەی ڕابردوو داواکاری خۆیان بە نووسین ڕادەستی سەرۆکی دادگەی فیدراڵی، سەرۆککۆمار، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردووە.


گوشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: مادەکانی (49) و (145)، بە ڕوونی باس لەوە دەکات، کە پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی عێراقی بەشداری هەڵبژاردن بکەن و نوێنەری خۆیان هەبێت، بەڵام لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن کە لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە کراوە، کورسی کۆتاکان لابراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێکهاتەی کریستیانەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانن، بە هەنگاوێکی دەبینن بۆ چڕکردنەوەی زیاتری هەوڵەکانیان تا کورسییەکانی کۆتای کریستیانەکان بگەڕێننەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: