خامنەیی: نزیکبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل کێشەکان چارەسەر ناکات

شەیری بکە لە:
خامنەیی: نزیکبوونەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل کێشەکان چارەسەر ناکات

خامەنەیی ڕێبەری ئێران. وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 

 


ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ڕەخنە لە پێشنیازەکانی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەگرێت و پێیوایە چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکات.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەڵێت: هەندێک کەس پێیان وایە بە ناچارکردنی وڵاتانی دراوسێ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل کێشەکە چارەسەر دەبێت،"ئەوان هەڵەن".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: قسەکانی خامنەیی دوای ئەوە دێت کە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، واشنتن نزیکە لە ئامادەکردنی پاکێجێکی ئەمنی و  پێشکەشکردنی بە سعوودیە ئەگەر پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.


لەلایەکی دیکەوە: خامنیی داوای گەڕانەوەی دەوڵەتی فەلەستین بۆ فەڵەستینییەکان دەکات.

 

باکگراوند: سعوودیە گفتوگۆی لەسەر ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا کردبوو، بەڵام کاتێک شەڕی غەززە دەستیپێکرد، گفتوگۆکان وەستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: