ئەمریكا و ئیسڕائیل و حەماس باسی ئاگربەست دەكەن

شەیری بکە لە:
ئەمریكا و ئیسڕائیل و حەماس باسی ئاگربەست دەكەن

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا - وێنە: جی ئێن ئێس

ئاڤا نیوز

 

هەریەكە لە ئەمریكا و ئیسڕائیل و حەماس باس لە ئاگربەست دەكەن و ئەمریكا دەڵێت، نزیكین لە ئاگربەست و حەماسیش دەڵێت، ئاگربەستی كاتی قبوڵناكەن،  ئیسڕائیلیش دەڵێت، دەبێت مەرجەكان وەك خۆی جێبەجێبكرێن.

 

وێنە گەورەكە: وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ئیسڕائیلە، لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل لە كۆبوونەوەدایە، لەلایەكی دیكەوە چەند شاندێكی ئیسڕائیل سەرقاڵی كۆبونەوە و گفتوگۆن لەسەر ڕێككەوتن و ئاگربەست لە كەرتی غەززە.

 

لێدوانە فەرمییەكان: ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: لایەنەكان نزیكن لە رێككەوتن و ئاگربەست، هەمووان چاوەڕێی هەواڵی خۆشین.

 

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل: هیچ ئەگەرێك بۆ ئاگربەست و رێككەوتن نییە ئەگەر حەماس مەرجەكانمان قبوڵنەكات و رەفەحیش كۆنترۆڵدەكەین.

 

بزوتنەوەی حەماس: ئاگربەستی كاتی و رێككەوتنی كاتی ڕەتدەكەینەوە و دەبێت ڕێككەوتنی هەمیشەیی بكرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی دوو هەفتەدا لە وڵاتانی عەرەبی سێ كۆبوونەوەی گەورە كراوە بۆ ئاگربەست، تا ئێستا هیچ ئاگربەستێك نییە و ئەگەر هەیە ئەم هەفتەیە ئاگربەست ڕابگەیەنرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: