ئاڤا نیوز کاتی نوێی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا نیوز کاتی نوێی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات

گرافیكی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، هەڵبژاردن بۆ نیوەی دووەمی مانگی 10ـی ئەمساڵ دوادەخرێت، کۆمیسیۆنیش هاوکارییە داراییەکانی بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردن ڕاگرتووە. 

 

زانیاریی تایبەت: هاوکارییە داراییەکانی کۆمیسیۆن ڕاگیراوە، بەهۆی ئەوەی بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دراوە بۆ نیوەی دووەمی مانگی 10، ئەگەر کۆمیسیۆن تاوەکو ئەوکات متمانە وەربگرێتەوە هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەبەن، چونکە تاوەکو 07-07-2024 ماوەیی یاسایی کۆمیسیۆن بەسەر دەچێت. 

 

زانیاریی زیاتر: بڕیارە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە هەفتەی داهاتوو مەرسوومێک دەربکات بۆ دیاریکردنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەندامێکی دیاری چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: نێچیرڤانی بارزانی، سەرکردە سیاسی و حکومییەکانی لە بەغدا ئاگادار کردووەتەوە کە ئەوان بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەن و ئەمەش "بڕیاری کۆتاییمانە"، لەسەر ئەو بنەمایەش نێچیرڤانی بارزانی ڕەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی عێراقی وەرگرتووە. 

 

باکگراوند: بەپێی مەرسوومی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بڕیاربوو ڕۆژی 10-06-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان تێبینی لەسەر شێوازی هەڵبژاردن هەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ