هەولێر و بەغدا لەسەر میکانیزمی داهاتی نانەوتی ڕێکدەکەون

شەیری بکە لە:
هەولێر و بەغدا لەسەر میکانیزمی داهاتی نانەوتی ڕێکدەکەون

وێنە: ئاڤا

ئاڤا نيوز

 

لە كۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق، بڕیاری ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی بە وەزارەتی دارایی عێراق و بەڕێژەی 50% لە باج و ڕسوماتی گومرگی تاوتوێ کرا.

 

وێنە گەورەکە: شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق، بەسەرۆكایەتیی  د.ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران بووە، لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵیشەوە د محەممەد تەمیم جێگری سەرۆكوەزیران سەرپەرشتی شاندەكەی كردووە، گفتوگۆ لەبارەی شێوازی وەرگرتنی داهاتی هەرێمی كوردستان بە وەزارەتی دارایی عێراق و پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەخۆران کراوە.

 

لێدوانی فەرمی: د.ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاڤا نیوز گوتی، هەردوو شاندەکە لەسەر میکانیزمەکە گەیشتوونەتە خاڵی هاوبەش، "بەم نزیکانە دەرەنجامی تەواوی کۆبوونەوەکە دەخرێنەڕوو."

 

باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاری ڕادەستكردنی داهاتی نانەوتی و 50ی باج و ڕسوماتی گومرگی بە وەزارەتی دارایی عێراق دا و لە کۆتایی ساڵدا لە لایەن هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی كوردستان و عێراق وردبینی تێدا دەكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: