گۆڕەپانی ڕاپەڕین لە ڕانیە دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
گۆڕەپانی ڕاپەڕین لە ڕانیە دروست دەکرێت

دیزاینی گۆڕەپانەکە

 

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکایەتیی شارەوانیی ڕانیە هەڵدەستێت بە دروستکردنی گۆڕەپانی ڕاپەرین بەشێوەیەکی نموونەیی و سەردەمییانە لەنێو بازاڕی ڕانیە.

 

لێدوانی فەرمی: بەشدار حەمید، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی ڕانیە بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "ئامانج لە گۆڕەپانی ڕاپەڕین پشوودان و تووندوتۆڵكردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەكان و چالاكییە جۆراوجۆرەكانی کۆمەڵگەیە، چ لە شێوەی میوانداریی فێستیڤاڵە کولتوورییەکان بێت یان نمایشی ڕاستەوخۆ بۆ دانیشتن و چێژ وەرگرتن".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووبەری پڕۆژەکە دوو هەزار مەترە و بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: گۆڕەپانەکە پێکدێت لە دیوارێكی هونەریی گەورە بۆ دەرخستنی كولتووری شار و ناوچەكە، سەوزایی بەشێوەی تەپۆلكەی مۆدێرن، پیادەڕۆی كۆنكرێتی بۆ جووڵە و ئاڵایەكی بەرزی كوردستان كە لە هەموو ئاراستەكانی شارەوە دەردەکەوێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: