سەرۆكایەتی هەرێم: هیچ لایەنێک دژی ئەوە نییە پێكهاتەكان نوێنەریان لە پەرلەمانی كوردستان هەبێت
- کوردستان
- 30 نیسان
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هەڵبژاردن و یەکلاکردنەوەی پرسی کورسی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان لە پەیوەندیدایە، دڵشاد شەهاب دەڵێت "هیچ لایەنێک دژی ئەوە نییە نوێنەری پێکهاتەکان لە پەرلەمان هەبێت".
وێنە گەورەکە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سێ ڕۆژە لە بەغدایە، لەگەڵ لایەنەکاندا گفتوگۆی لەسەر چەند پرسێک کردووە لەوانەش؛ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و موچەی مووچەخۆران.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان حەسەن پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوزی گوت: جیاوازی لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی نوێنەری پێکهاتەکان و دابەشکردنی کورسییەکانیان هەبووە، بەڵام نابێت ئەم جیاوازیانە ببێتە هۆکاری بێبەشکردنیان لەو مافە.
زانیاریی زیاتر: پێکهاتەکان هەوڵی زۆریان داوە و لەم چەند ڕۆژەی ڕابردووش یاداشتێکیان نووسیوە بۆ هەموو دەسەڵاتەکانی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانيش لە پەیوەندیداین و هیچ لایەنێک دژی ئەوە نییە نوێنەری پێکهاتەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا هەبێت. دڵشاد شەهاب ئەوەشی گوت.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە