وەزارەتی كارەبا: لە نزیكترین كاتدا كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی كارەبا: لە نزیكترین كاتدا كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا- وێنە: وەزارەتی كارەبا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لەنزیکترین کاتتدا بەرهەمهێنانی کارەبا دەستپێدەکاتەوە و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمپانیای دانەغاز بە ئاڤا نیوزی گوت "سبەی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە". وەزارەتی کارەباش دەڵێت "لە ماوەیەکی نزیکدا یەکە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستپێدەکەنەوە و کارەبا بەرهەم دەهێنن".


لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی گوت: بارودۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە دوای ئەوەی وێستگە غازیەکان دەستیانکردەوە بە وەبەرهێنانی کارەبا، چاوەڕێی غازین و هەر پێمان گەیشت دەستپێدەکەینەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە وەزارەتی کارەبا پێویستی بە 515 ملیۆن پێ سێجا غاز هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر لە دوو هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنێت.


باکگراوند: کاتژمێر 06:45 خولەکی ئێوارەی هەینی 26-04-2024، یەکێک لە کۆگەکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێلگەی کۆرمۆر بە درۆن کرایە ئامانج و بە هۆیەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەست دا، هەشتی دیکەش بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان