پێكهاتەكان: قسەکانی سوودانی لەسەر هەڵبژاردن گرنگن و سوپاسی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەین

شەیری بکە لە:
پێكهاتەكان: قسەکانی سوودانی لەسەر هەڵبژاردن گرنگن و سوپاسی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکەین

گرافیكی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


توركمان و مەسیحییەكانی كوردستان، پشتوانی لە قسەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكەن كە دەڵێت، پێویستە سەرجەم لایەنەكان بەشدار بن لە هەڵبژاردنەكاندا.

وێنە گەورەكە: مەسیحی و توركمانەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێن، قسەكانی سوودانی ـ سەرۆكوەزیرانی فیدراڵی عێراق لەبارەی بەشداریكردنی سەرجەم لایەن و پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستاندا گرنگن و جێگەی دەستخۆشین.

 

لێدوانە فەرمییەكان: ئایدن مەعروف ـ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی بۆ ئاڤا نیوز: "قسەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق جێگەی سوپاسن، ئەمە هەوڵێكی باشە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ڕێک و دروست لە كوردستان بە بەشداری هەموو لایەن و پێکهاتەکان".

 

ئانۆ جەوهەر ـ سکرتێری گشتیی ڕەوتی شالامایە بۆ کاروباری مەسیحییەکان بۆ ئاڤا نیوز: "قسەكانی سەرۆكوەزیران سوودانی زۆر گرنگن، ئێمە نامەمان بۆ سەرۆكایەتییەكانی عێراق ناردووە تاوەکو ڕۆڵ بگێڕن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك لە كوردستان".

 

مونا قەهوەچی ـ جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان بۆ ئاڤا نیوز: "قسەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنێكی بێگەرد گرنگن و هەوڵەكانی سەرۆكوەزیران بارزانی و پارتی بۆ بەشداری پێكهاتەكان لە هەڵبژارن بەرز دەنرخێنین".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێک لە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لە شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ناڕازین و تێبینییان لەسەری هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: