سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: 2023 باشترین ساڵی وەبەرهێنانی کوردستان بوو

شەیری بکە لە:
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: 2023 باشترین ساڵی وەبەرهێنانی کوردستان بوو

محەممەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان

ئاڤا نیوز


سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایدەگەیێنیت، لە کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەزار و 359 مۆڵەت بۆ پڕۆژە دراوە، لەو ژمارەیەش تەنیا 206 مۆڵەتی پڕۆژەی نیشتەجێبوونن، زیاتر گرنگییان بە پیشەسازی داوە و دواتر گەشتوگوزار و نیشتەجێبوون.


لێدوانی فەرمی: د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ڕۆژان ئەبوبەکر، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا کە ئەمشەو کاتژمێر 9 پەخش دەکرێت، گوتی: ساڵی 2023 باشترین ساڵ بووە بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمساڵیش پلانیان هەیە مۆڵەت بە 212 پڕۆژە بدەین.


وێنە گەورەكە: هەر وەبەرهێنەرێک لەگەڵ پڕۆژەکەی، خزمەتگوزاری دروست نەکات لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت، سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاری داوە هەر پڕۆژەیەک کاریگەریی نەرێنی لەسەر سەوزایی 
هەبێت، دەبێت تێک بدرێت.


لە لایەکی دیکەوە: لەبارەی کێشەی بردنی پارەی خەڵکی لەلایەن کۆمپانیایەکی عەقاراتەوە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەت بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکات و دەبێت لێپێچینەوە لەوانە بکرێت کە پارەی هاووڵاتیان دەخۆن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: