پرسی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
پرسی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە

بەرهەمی گەنم.وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایدەگەیێنێت، خواستێکی باش لەلایەن بەغداوە سەبارەت بە پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان هەیە، لیژنەی تەکنیکی لەنێوان هەردوولا سەرجەم ڕێککارەکان یەکلایی دەکەنەوە.

 

وێنە گەورەکە: شاندی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژە لە بەغدان و نۆ کۆبوونەوەیان سەبارەت بە پرسی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کردووە.

 

بۆچی گرنگە: هەوڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەیە هاوشێوەی جووتیارانی عێراق، مامەڵە لەگەڵ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت و هیچ بەرهەمێکی جووتیاران نەمێنێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: هەوڵەکان بۆ ئەوەبوون جیاکاری لە نێوان گەنمی هەرێمی کوردستان و عێراق نەکرێت، "نیەتێکی باش لە بەغداوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە هەیە."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو شاندێکی بەغدا هاتە هەرێمی کوردستان، هەڵسەنگاندنیان بۆ بڕ و جۆری گەنمی هەرێمی کوردستان کرد، بەشێکی زۆری گەنمی هەرێمی کوردستان بە نمرە یەک هەژمار کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: