سەرۆکوەزیران بارزانی: پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک دەکەین گەرەنتی پاراستنی مافی پێکهاتەکان بکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی: پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک دەکەین گەرەنتی پاراستنی مافی پێکهاتەکان بکات

سەرۆكوەزیران بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆکوەزیران بارزانی  پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد، هەردوولا دووپاتیان کردەوە "پشتیوانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە دەکەن لەژێر چاودێری و پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی".


ڕاگەیێنراوی فەرمی: تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانمان، تایبەت بوو بە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردندا.


زانیاریی زیاتر: دووپاتمان کردەوە پشتیوانیی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە  دەکەینەوە کە جێی متمانە بێت و لە ژێر چاودێری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت، گەرەنتی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات. 


بابەتی ستراتیژی: دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ناردنی مووچە و شایستە داراییەکان و بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، چەند بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو. ئەمەش بەپێی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.


وێنە گەورەکە: هەرچەندە بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 10-6-2024 بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری کراوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان تێبینی لەسەر شێوازی هەڵبژاردن هەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەم مانگەدا دووجار سەردانی بەغدای کردووە و پرسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و لادانی کورسیی پێکهاتەکان لە تەوەرەکانی گفتوگۆکانی بووە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق.
 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ