لە بەغداوە گفتوگۆ لەبارەی پرسی وانەبێژان و قوتابیانی ئاوارە دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە بەغداوە گفتوگۆ لەبارەی پرسی وانەبێژان و قوتابیانی ئاوارە دەکرێت

کۆبوونەوەی سوودانی و وەزیری پەروەردە لە بەغدا. وێنە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی

ئاڤا نیوز

 

شاندێکی وەزارەتی پەروەردە لە بەغدایە و پرسی وانەبێژان و دۆزینەوەی چارەسەر لەبارەی بڕیاری گەڕاندنەوەی قوتابی و خێزانە ئاوارەکان، تاوتوێ دەکرێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق لیستی مامۆستایانی وانەبێژ ڕادەستی سوودانی کراوە بە مەبەستی گرێبەستکردنیان، کە ژمارەیان زیاتر لە 37 هەزار و 700 وانەبێژە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: یەکێکی دیکە لە پرسەکانی کۆبوونەوەکە بابەتی قوتابیانی ئاوارەیە کە لە هەرێمی کوردستانن و ژمارەیان 148 هەزار 495 قوتابین؛ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بڕیاری گەڕاندنەوەیان، چارەسەری  گونجاو دەدۆزرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە بواری پەروەردەیی بۆ تاقیکردنەوەی قوتابیان، دابینکردنی باڵەخانە و قوتابخانە و هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەست بە خوێندن لە هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین".

 

خاڵە ئەرێنییەکان: لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی جەختی لە گرنگی دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن بۆ قوتابیانی قوتابخانە عەرەبییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

شەیری بکە لە: