بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران 11 کۆڵبەر برینداربوون

شەیری بکە لە:
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران 11 کۆڵبەر برینداربوون

وێنەی چەند کۆڵبەرێک لەسەر سنوور

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە 11 کۆڵبەری لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان برینداربوون.

 

ڕاپۆرتی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ئێران لە هێڵی سنووری نەوسوود تەقەی ڕاستەوخۆیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەر کرد و لانیکەم 10 کۆڵبەر برینداربوون کە خەڵکی شارەکانی پاوە، جوانڕۆ، ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانین، بەشێکیان بۆ نەخۆشخانەی نەوسوود گوازرانەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەناوی ساسان محەممەدی لە سنووری مەریوان بە سەختی برینداربوو.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: تەنها لە ساڵی ڕابردوودا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران 373 کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراو و برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ