داوای دامەزراندنی شەش هەزار دەرچووی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

شەیری بکە لە:
داوای دامەزراندنی شەش هەزار دەرچووی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە نووسراوی فەرمی داوای دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی دەکات.

 

وێنە گەورەکە: لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ مەحموود تەمیمی، سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕاژە لە حكومەتی فیدراڵی کۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەکەدا داواكاری پێشكەش بە ئەنجوومەنی ڕاژە کرا بۆ دامەزراندنی یەكەمەكانی هەرێمی کوردستان.

 

بۆچی گرنگە: ساڵانە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە عێراق دادەمەزرێنرێن، بەڵام لە ساڵی  2018 ـەوە دامەرزاندنی قوتابییە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان وەستاوە، دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتیی دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی ڕاژە، ڕێکارەکان لەگەڵ وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکەن، ئەو داواکارییە، دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2023-2024 ـیش دەگرێتەوە.
د. نەهلە ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی بە ئاڤا نیوز گوت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەبڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی هەزار و 300 قوتابی یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 دامەزرێنران.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان