وەزارەتی پەروەردە داوایەک لە مامۆستایان دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی پەروەردە داوایەک لە مامۆستایان دەکات

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان داوای زانیاری لە مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی دەکات کە بڕوانامەی بێ مۆڵەتی خوێندنیان بەدەست هێناوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد سمایل ڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی ئامادەیی و پیشەیی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "فۆڕمی تایبەت بە بڕوانامەی بێ مۆڵەتی خوێندنمان ناردووە بۆ سەرجەم پەروەردەکان تا بە پڕکراوی و بە ئیمێلێکی فەرمی بنێردرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ پێداچوونەوە".

 

بۆچی گرنگە: بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بڕوانامەی بێ مۆڵەتی فەرمییان بەدەست هێناوە، پێویستە فۆڕمێک پڕ بکەنەوە تا لە ڕێگەی لیژنەیەکی باڵا پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت بۆ پەسەندکردن. لە وەزارەتی پەروەردەش ٨٠٠ مامۆستا بەبێ مۆڵەتی فەرمی، بڕوانامەیان بەدەست هێناوە.

 

زانیاریی زیاتر: گشتاندنەکەی وەزارەتی پەروەردە سەرجەم ئەو بڕوانامانە دەگرێتەوە کە بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون و پەسەندکردنیان بۆ نەکراوە و لە خزمەتی وەزیفیدا کارپێکراو نین.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان