کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی شکارتە - بالیسان دەستیپێکردووەتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


دوای حەوت مانگ وەستانی کارکردن لە پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگەی شکارتە - بالیسان، کارەکانی پرۆژەکە دەستیپێکردووەتەوە بڕیارە لە دوو قۆناغدا کارەکان تەواوبکرێن.


بۆچی گرنگە: ڕێگەی شکارتە - بالیسان بە یەکێک لە رێگە ستراتیژی و بازرگانییەکان دادەنرێت، چونکە پارێزگای سلێمانی بە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران بە ئیدارەی راپەڕین دەبەستێتەوە و رێگەی مەرزی کێلێ و حاجی ئۆمەران و باشماخە.


لێدوانی فەرمی: مەهدی مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە ئاڤا نیوزی گوت: "کۆمپانیای جێبەجێکار لە 16ـی ئەم مانگەوە دەستیان بە هەنگاوەکانی کارکردنیان کردووە، لە دوێنێ وە کارکردن دەستیپێکردووە و هاتووچۆی بارهەڵگر لە ڕێگاکە وەستێنراوە تاوەکو کۆمپانیای جێبەجێکار ئاسانتر و خێراتر کارەکانی بکات".


شێوازی جێبەجێکردن: درێژی رێگەکە (23.5کم)ـە  بە گوژمەی حەوت ملیار و 698 ملیۆن دینار لە قۆناغی یەکەم (14کم) قیردەکرێت و لە قۆناغی دووەم (9.5کم) قیر دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: