قەرزی ئاكپارتی كێشە بۆ دەم پارتی دروست دەكات

شەیری بکە لە:
قەرزی ئاكپارتی كێشە بۆ دەم پارتی دروست دەكات

ئەندامانی شارەوانی ئاگری- وێنە: میزۆپۆتامیا

ئاڤا نیوز 


هەرچەندە دەم پارتی شارەوانی ئاگری باکووری کوردستانی بردەوە، بەڵام  بەهۆی قەرزەکانی سەرۆکی شارەوانی پێشوو کە سەر بە ئاکپارتی بوو پارەکانی بلۆککراون.


وێنە گەورەکە: شارەوانی ئاگری یەکێکە لەو 10 شارەوانییەی دەم پارتی لە هەڵبژاردنەکانی 31 ئادار بردییەوە، لە کاتێکدا پێشووتر ئاکپارتی خاوەنی ئەو شارەوانییە بوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانکی پارێزگاکان بەهۆی مانەوەی قەرزی باجی شارەوانی سەرۆک شارەوانییەکەی ئاکپارتی، بڕی" حەوت  ملیۆن لیرەی شارەوانییەکەی" بلۆک کردووە.


زانیاریی زیاتر: لە پاڵ ئەوەشدا  183 کرێکاری سەر بە شارەوانییەکە  گەڕێنراونەتەوە پاڕێزگا، هەروەها ئامێری بیناسازی کە لەلایەن ئیدارەی تایبەتی پارێزگاوە بەخشرابوون لێیان وەرگیراوەتەوە.


لێدوانی فەرمی: هەزال ئاراس، هاوسەرۆکی شارەوانی ئاگری بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا گوتی: "سەرەڕای ئەو هەموو ئاستەنگانە، هیچ لاوازییەک لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ڕای گشتی ئەزموون ناکەین، ئەگەر پێویست بکات ناڕەزایەتی ڕادەگەیێنین و کۆبوونەوەی جەماوەری ڕێکدەخەین".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان