شاندێکی هیندستان بۆ بازرگانی سەردانی هەولێر دەکەن

شەیری بکە لە:
شاندێکی هیندستان بۆ بازرگانی سەردانی هەولێر دەکەن

ئاڵای كوردستان و هیندستان

ئاڤا نیوز  


سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر ئاشکرایکرد، مانگی حوزەیران شاندێکی بازرگانیی هیندستان سەردانی هەولێر دەکەن، بەمەبەستی لێکنزیکبوونەوەی بازرگانی نێوان هیندستان و هەرێمی کوردستان.


وێنە گەورەكە: ئارامی هەرێمی کوردستان وای لە وەبەرهێنەر و بازرگانانی بیانی کردووە، بێن وەبەرهێنان و بازرگانیی بکەن؛ لەم چوارچێوەیشدا بڕیارە شاندێکی هیندستان سەردانی هەولێر بکەن.


لێدوانی فەرمی: گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ڕۆژی 02-06-2024 شاندێکی بازرگانی هیندستان دێنە هەولێر و لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر کۆدەبنەوە.


ئەوەی پیویستە بیزانیت: شاندەکەی هیندستان زۆرینەیان بازرگانی خۆراکن، بەتایبەت برنج و چا، بەوپێیەی هەرێمی کوردستان بەکاربەرێکی باشی برنج و چایە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: