ڕێژەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دووکان زیادی کردووە

شەیری بکە لە:
ڕێژەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دووکان زیادی کردووە

بەنداوی دووكان- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بەهۆی هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، تا ئاساییوونەوەی دۆخەکە، رۆژانە ئاوی بەنداوی دووکان زیاتر بەردەدرێتەوە.


لێدوانی فەرمی: کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێستا رێژەی ئاوی بەنداوی دووکان گەیشتووەتە ٪52  بەڵام بەهۆی هێرشی سەر کۆرمۆر بە مەبەستی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕۆژانە رێژەیەکی زیاتری ئاو لە بەنداوەکە بەردەدەنەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 26ـی ئەم مانگە بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا بە ئاستی 2500 مێگاوات  کەمبووەوە.


بۆچی گرنگە: بەبەردانەوەی ئاوی بەنداوەکان کە کارەبایان لێ بەرهەم دەهێنرێت، کارەبای نیشتیمانی زیاتر دەدرێتە هاووڵاتییان.


زیانە سەرەکییەکان: هەندێک جار بەهۆی زیاتر بەردانەوەی ئاو بۆ کارەبا، کێشەی بەردانەوەی ئاوی ماڵان درووست دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: