شاخەوان عەبدوڵڵا: کێشەی ڕێگریکردن لە دروێنەی بەرهەمی جووتیارانی کەرکووک چارەسەر دەکرێت

شەیری بکە لە:
دەڕاسەیەک لە کاتی دروێنەکردن

دەڕاسەیەک لە کاتی دروێنەکردن

ئاڤا نیوز 

 

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، لەگەڵ وەزیری بەرگری و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک گفتوگۆ لەسەر ڕێگریکردن لە دروێنەی جووتیاران کراوە و بەمنزیکانە کێشەکە چارەسەر دەکرێت.

 

وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە بە بڕیاری فەرماندەی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق، ڕێگری لە جووتیارانی چوار گوندی سەرگەڕان دەکرێت دروێنەی بەرهەمەکانیان بکەن، دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای خاوەندارێتیی موڵک کێشەکە چارەسەر دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "چارەسەری کۆتایی کێشەی جووتیارانی کەرکووک دوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای خاوەندارێتیی موڵک کە ئێستا لە قۆناغی خوێندنەوە و دەنگ لەسەردانە و بە جێبەجێکردنی هەموو موڵەکەکان بۆ خاوەنەکانیان دەگەڕێتەوە".

 

باکگراوند: لە سنووری سەرگەڕان 42 گوند هەیە، لەدوای 16ـی ئۆکتۆبەرەوە لە هەر پێنج گوندی شەناغە، پەلکانە، سەربەشاخ، گابەرەکە و خەرابە سوپای عێراق دەچێتە سەر زەوییەکانی جووتیاران و ڕێگریان لێدەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: