عەلی تەتەر: هیواخوازین بەزووترین کات فەرمانبەرانی دهۆک بەشداریی هەژماری من بکەن

شەیری بکە لە:
عەلی تەتەر: هیواخوازین بەزووترین کات فەرمانبەرانی دهۆک بەشداریی هەژماری من بکەن

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک

ئاڤا نیوز

 

پارێزگاری دهۆک کارتی 'هەژماری من'ـی وەرگرت و داواشی کرد هاونیشتمانیان بەزووترین کات لە پرۆژەکەدا بەشداربن.

 

وێنە گەورەكە: 'هەژماری من' گەورەترین پڕۆژەی بانكیی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن سەرۆکوەزیران بارزانی، بڕیاری لێدراوە، ڕێگەیەكی ئاسان و پارێزراوە بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران و خزمەتگوزارییە بانكییەكان.

 

لێدوانی فەرمی: د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پرۆژەی 'هەژماری من' پرۆژەیەکی شارستانی و سەردەمیانە و بەسوودە بۆ هاووڵاتییان، لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکانیش کار بە کارتی بانکی دەکرێت و پارەی کاش بەکار ناهێنرێت.

 

داواکاری: پارێزگاری دهۆک داوا لە هاونیشتمانیان دەکات بە زووترین کات بەشداربن و دەڵێت، ئێمە پابەندین بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق.

 

بۆچی گرنگە: مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان کە لە پرۆژەی 'هەژماری من' بەشداری دەکەن، له‌ ژمارەیەک بانكی باوه‌ڕپێكراوەوە کارتەکانیان بۆ ده‌رده‌كرێت، بەمەش لە 19 خزمەتگوزاریی بانکی سوودمەند دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: