حەماس: سەرکردەکانمان ناگوازرێنەوە بۆ عێراق

شەیری بکە لە:
چەند چەکدارێکی حەماس - AFP

چەند چەکدارێکی حەماس - AFP

ئاڤا نیوز 


حەماس ڕەتی دەکاتەوە سەرکردەکانیان لە قەتەرەوە بگوازرێتەوە عێراق، بەڵکو دەڵێت دەچن بۆ ئوردن.

 

وێنە گەورەکە: لە میدیا عێراقییەکان بڵاوکرابووەوە کە بە پاڵپشتیی ئێران و ئەمریکا هەوڵ هەیە سەرکردەکانی حەماس لە قەتەرەوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق، حکومەتی عێراق پارچەیەک زەوی لە ناوچەی ڕەزوانیە دابین کردووە بۆ دروستکردنی بارەگا بۆ بزووتنەوەی حەماس.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی چوارچێوەی هەماهەنگیش پێشنیازی کردووە یەکێک لە کۆشکەکانی سەدامیان لە ڕەزوانیە پێبدرێت.

 

لێدوانی فەرمی: موسا ئەبو مەرزوق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، ئەگەر سەرکردەکانی حەماس قەتەر جێبهێڵن، ناچنە عێراق، سووریا و تورکیا، بەڵکو دەچنە ئوردن. 

 

لەلایەکی دیکەوە: هەموو ئەو قسانەی لەبارەی داخستنی بارەگاکان و دەرکردنی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحە بڵاودەکرێنەوە بۆ گوشاردروستکردنە لەسەر حکومەتی قەتەر، ئەگەر هاتوو کارێکی لەمشێوەیەش ڕووبدات دەچنە ئوردن.

 

زانیاریی زیاتر: گەلی ئوردن پشتیوانی لە موقاوەمەی فەلەستینی دەکات و حەماسیش پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو وڵاتە هەیە، ئەوەی لەسەر داهاتووی غەززەش بڕیار دەدات حەماسە، دروست نییە ئیسرائیل 300 هەزار سەرباز بهێنێتە ناو غەززە و شکست بهێنێت، لەولاوە لایەنێکی دیکە بێت قسەی یەکلاییکەرەوە لەسەر داهاتووی غەزە بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: