چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران. وێنە: ڕۆیتەرز

باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ دەبنەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ.


لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی باس لەوە دەکات سالم عیساوی ئەندامی پەرلەمان و سەرکردە لە حزبی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، چانسی هەیە ببێتە سەرۆکی پەرلەمان و پاڵپشتییەکی سیاسی وپەرلەمانی گەورەی هەیە، نوری مالیکی و ئێرانیش پشتیوانی دەکەن، تەنیا حزبەکەی حەلبووسی ڕازی نین پێی.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە، لە بەغدا سەردانی عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی کرد بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنج بەربژێر ڕکابەرایەتیی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن، بەپێی گوتەی پەرلەمانتارێکی عێراق لە فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا، ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان چووە گەڕی دووەم ئەوا "سالم عیساوی زۆرترین چانسی دەبێت". 

 

باکگراوند: نزیکەی شەش مانگە بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی، محەمەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دوور خراوەتەوە، تاوەکو ئێستاش پۆستەکەی بەتاڵە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان