دانەغاز: کارەکانمان بەشێوەیەکی کاتی لە کۆرمۆر ڕاگرتووە

شەیری بکە لە:
کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان

کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز 

 

کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی کاتی کارەکانیان لە کێلگەی کۆرمۆر ڕاگرتووە، چاویان لەوەیە بتوانن بە سەلامەتی کارەکانیان بکەن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە.

 

وێنە گەورەکە: کاتژمێر 06:45 خولەکی ئێوارەی هەینی 26-04-2024، یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی غازی شل لە کێلگەی کۆرمۆر بە درۆن کرایە ئامانج و بە هۆیەوە چوار کارمەند گیانیان لەدەست دا و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای دانەغازی ئیمارات، هێرشەکە بە "تیرۆریستی" ناودەبات و دەڵێت، هەرچەندە زیانێکی کەم بە دامەزراوەکە گەیشتووە، بەڵام بۆ دڵنیایی لە سەلامەتی کارمەند و دامەزراوەکە، کاری بەرهەمهێنان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە و گۆڕانکاری لە ڕێکارەکاندا کراوە".

 

زانیاریی زیاتر: دانەغاز ڕایگەیاندووە، لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ڕێوشوێنە ئەمنی و بەرگرییەکان بۆ ئەوەی کارەکانی بەرهەمهێنان لە کێلگەکە دەست پێ بکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: