توونێلی پیرمام بەیەکجاری بەڕووی بارهەڵگرەکان دادەخرێت

شەیری بکە لە:
توونێلی پیرمام بەیەکجاری بەڕووی بارهەڵگرەکان دادەخرێت

توونێلی پیرمام. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، توونێلی پیرمام بە یەکجاری بەڕووی بارهەڵگرەکان دادەخات و هۆکارەکەشی بۆ دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانی دیکە دەگەڕێنێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی شۆفێران و هاووڵاتیان، بڕیاری هاتووچۆنەکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەناو توونێلی پیرمام درا".

 

زانیاریی زیاتر: لە کاتژمێر هەشتی بەیانیی ڕۆژی دووشەممەوە دەبێت بارهەڵگرەکان ڕێگەی (بەستۆرە - بەربیان - شێخ توراب - مەکردان تاوەکو دەگاتەوە جووت سایدی باسرمە) بەکار بهێنن.

 

ئەمەش بزانە: هاتووچۆی هەولێر هۆکاری دەرکردنی ئەو بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بەم توونێلەدا هاتووچۆیان دەکرد و "ئەمەش وای کردبوو هاتووچۆ لە توونێلەکە سست ببێت و ئاستەنگ بۆ ئۆتۆمبێلەکانی دیکە دروست ببێت".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان