ئەوقافی ھەولێر: هەر کەس کاری نوشتە و دەرکردنی جنۆکە بکات سزای دەدەین

شەیری بکە لە:
ئەوقافی ھەولێر: هەر کەس کاری نوشتە و دەرکردنی جنۆکە بکات سزای دەدەین

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


هۆبەی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر لە ئاگادارییەکەدا ڕایدەگەیێنێت، دروستکردنی نوشتە و دەرکردنی جنۆکە، دەچنە خانەی فێڵکردن و سزای یاسایی لەسەرە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەوقافی ھەولێر دەڵێت: "بەکارھێنانی دەستەواژەی شێخ، مەلا، قەشە، بانگخواز، پزیشکی ئاینی و ھاوشێوەکانی، هاوکات دروستکردنی نوشتە، جادوو، دەرکردنی جنۆکە، فرۆشتنی گیادەرمان بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەچنە خانەی فێڵکردن و سزای یاسایی لەسەرە".

 

زانیاریی زیاتر: ئەوقافی ھەولێر ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکاتەوە، وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانی بۆ گەیاندنی زانیاری، پەیوەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بکەن و ناوی ھەموو کەسێکیش پارێزراو دەبێت. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان