ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سێ یاسای نوێ پەسەند دەکات

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سێ یاسای نوێ پەسەند دەکات

ئاڵای عێراق

ئاڤا نیوز


ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی 172 ئەندام، سێ ڕەشنووسی یاسای نوێی پەسەند کرد و دانیشتنەکەش هەڵگیرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: "ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای ڕێکخستنی کرێی زەوییە کشتوکاڵییەکان و مافی خاوەندارێتی بەکارهێنانی بۆ دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری دا".

 

زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەنگی دا لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی لێخۆشبوونی هاوبەش لە مەرجەکانی ڤیزای چوونە ژوورەوە بۆ خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی لەنێوان عێراق و کۆریا.

 

ئەمەش بزانە: هاوکات دەنگ لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق درا سەبارەت بە پرۆتۆکۆڵەکانی هەموارکردنەوەی مادەکانی (1/50) و (56)ی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی فڕۆکەوانی مەدەنی (پەیماننامەی شیکاگۆ)ی ساڵی 1944 کە لە مۆنتریال واژۆ کراوە (2016).

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان