سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە سعودیە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی گەیشتنی بۆ سعودیە - نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتی گەیشتنی بۆ سعودیە - نووسینگەی ڕاگەیاندنی سوودانی

ئاڤا نیوز


محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی،  سەردانی سعودیەی کرد و گەیشتە ڕیازی پایتەختی ئەو وڵاتە.


وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە وڵاتی سعودیە میوانداریی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی دەکات کە لەڕۆژانی 28 و 29ـی نیسان بەڕێوەدەچێت، گفتوگۆی لەبارە چەندین پرسی جیهانی دەکرێت گرینگترینیان بریتین لە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان، گەشەپێدان و وزە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سوودانی ڕایگەیاند، سوودانی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان و نوێنەری گەورە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان لە بواری وزە و تەکنەلۆجیای دیجیتاڵی دەکات.


زانیاریی زیاتر: ژمارەیەک سەرۆکی وڵات، زیاتر لە 20 وەزیری دەرەوەی وڵاتان، شارەزایانی نێودەوڵەتی لە کەرتی حکومی و تایبەت، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە ئەکادیمییەکان لە 92 وڵات بەشداری کۆڕبەندەکە دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: