زێلێنسکی: ڕووسیا ئەو کێڵگانە دەکاتە ئامانج کە سووتەمەنی بۆ ئەوروپا دابین دەکەن

شەیری بکە لە:
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە پۆڵەندا - سی بی سی

کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی نەوت لە پۆڵەندا - سی بی سی

ئاڤا نیوز

 

ئۆکراینا، ڕووسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە و ئەو کێڵگانە دەکاتە ئامانج کە سووتەمەنی بۆ وڵاتەنی یەکێتیی ئەوروپا دابین دەکەن. 

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند: ئامانجی سەرەکیی هێرشەکانی ڕووسیا کەرتی وزەیە، ئەمەش دامەزراوەکانی کارەبا و گواستنەوەی گاز دەگرێتەوە، بەتایبەتیش  "ئەو دامەزراوانەی کە گرنگن بۆ دڵنیابوونەوە لە گواستنەوەی پارێزراوانە بۆ یەکێتیی ئەوروپا.

 

زانیاریی زیاتر: ڕووسیا لە دابینکردنی گاز بۆ یەکێتیی ئەوروپا لە ڕێگەی ئۆکرایناوە بەردەوامە، ئەمە بەگوێرەی ڕێککەوتنێکی گواستنەوە دەکرێت کە کۆمپانیای گاز پڕۆم جێبەجێی دەکات. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دیمسێمبەری ئەمساڵ ڕێککەوتنی گواستنەوەکە بەسەردەچێت و ئۆکراینا ڕایگەیاندووە هیچ پلانێکی بۆ نوێکردنەوەی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ڕووسیا نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان