ڕاپۆرتێکی نهێنیی ئەمریکا: ئیسرائیل لە غەززە یاسای نێودەوڵەتی پێشێل کردووە

شەیری بکە لە:
ڕاپۆرتێکی نهێنیی ئەمریکا: ئیسرائیل لە غەززە یاسای نێودەوڵەتی پێشێل کردووە

منداڵێک لە ماڵێکی بۆردوومانکراوی ڕەفەح وەستاوە. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

حەوت بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە وەزیری دەرەوەیان گووتووە، هیچ بەڵگەیەکی متمانەداریان دەست نەکەوتووە لەوەی دڵنیا ببنەوە ئیسرائیل چەکەکانی ئەمریکا لە غەززە بە جۆرێک بەکار نەبات کە یاسای نێودەوڵەتیی مرۆیی پێشێل بکەن. 

 

وێنە گەورەکە: ئاژانسی ڕۆیتەرز یادداشتێکی ناوخۆیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای دەست کەوتووە و تیایدا ئەوە نووسراوە کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکی لەو باوەڕەدان ئیسرائیل لە شەڕی غەززە یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە. لە بەشێکیشدا ئاماژە بەوە دراوە، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا پاڵپشتیی کارەکانی ئیسرائیل دەکەن. 

 

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی لێکتێگەیشتننامەی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا کە مانگی شوباتی ڕابردوو جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا واژۆی کرد، دەبێت ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، تا 8ـی ئایار، ڕاپۆرتی خۆی بداتە کۆنگرێس و تیایدا دڵنیایی بدات لەوەی ئیسرائیل چەکە ئەمریکاییەکان بە پێی  یاساکانی ئەمریکا بەکار دەهێنێت و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل ناکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: