سزای زیندانی تاهەتایی بۆ تاوانباری تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ دەرچوو

شەیری بکە لە:
سزای زیندانی تاهەتایی بۆ تاوانباری تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ دەرچوو

وێنەیەکی ئەو شەقامەی ئیستەنبوڵ کە تەقینەوەکەی تێیدا ڕوویدا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، دادگەی تورکیا سزای زیندانی تاهەتایی بۆ ئەحلام بەشیر، هاووڵاتییەکی سووری دەرکرد، بە هۆی دانانی بۆمبێک لە شەقامێکی ئیستەنبووڵ لە ساڵی 2022 کە بە هۆیەوە شەش کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە 13-11-2022 هاووڵاتییەکی سووریی بەناوی ئەحلام بەشیر، لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی ئیستەنبوول تەقینەوەیەکی ئەنجام دا و بەهۆیەوە شەش کەس کوژران و نزیکەی 100 کەسی دیکەش برینداربوون، بۆ ڕۆژی دواتر هەر لە تورکیا دەستگیر کرا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوانبارەکە جگە لە سزای زیندانیی تاهەتایی، لەپاڵ سزای هەزار و 794 ساڵ زیندانی دیکەشی بەسەردا سەپێنراوە؛ تاوانبارەکە پێشتر ددانی بەوەدانا فەرمانی هێرشەکەی لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" وەرگرتووە کە ئەنقەرەوە هەردووکیان بەڕێکخراوی تیرۆریستی دەناسێنێت.

 

وێنەی ئەحلام بەشیر:

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: