لە عێراق کارگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە عێراق کارگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دروست دەکرێت

کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە عێراق

ئاڤا نیوز

 

لە کۆتایی ئەمساڵدا دەسەڵاتی پیشەسازیی سەربازیی لە عێراق، یەکەم کارگە بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ژینگەدۆست بە تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان دروست دەکات، ئەمە جگە لەوەی وێستگەی بارگاویکردنەوەی تایبەت بە خۆی هاوشێوەی بەنزینخانەکان دادەمەزرێنێت.

 

بۆچی گرنگە: زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە وڵاتێکی وەک عێراق, کاریگەری لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەبێت، لەبەر ئەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە ژینگەدۆست ناسراون و غاز و دووکەڵی زیانبەخش بە هەوادا بڵاو ناکەنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی موحسین، بەرێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پیشەسازیی سەربازیی ڕایگەیاند، "کارەکانی کارگەکە بە ڕێژەی 70% تەواو بووە و هەوڵ دەدرێت بۆ کۆتایی ئەمساڵ بکرێتەوە و دەست بکەین بە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە ستانداردی جیهانی."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: