ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا کێشە بۆ ئێرلەندا دروست دەکات

شەیری بکە لە:
ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا کێشە بۆ ئێرلەندا دروست دەکات

ناوچەیەک لە ئێرلەندا کە پەنابەران لەخۆدەگرێت. وێنە: Sky News

ئاڤا نیوز

 

پەسەندکردنی یاسای ناردنی پەنابەرانی بەریتانیا بۆ ڕواندا، پەنابەرانی ناچار کردووە ڕێی خۆیان بگۆڕن بۆ ئێرلەندا و حکومەتی وڵاتەکەش دەڵێت، یاساکەی بەریتانیا کێشەی بۆ سیاسەتی پەنابەری وڵاتەکەیان دروست کردووە.

 

وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی بەریتانیا بڕیاری دا ناردنی پەنابەرانی بۆ وڵاتی ڕواندا ببێتە یاسایەکی فەرمی لە وڵاتەکە و ڕاستەوخۆش دوای پەسەندکردنی یاساکە، حکومەتی کۆماری ئێرلەندا یاساکەی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ناوزەند کرد.

 

لێدوانە فەرمییەکان: مایکڵ مارتن، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئێرلەندا ڕایگەیاند، دوای پەسەندکردنی یاساکە پەنابەران بە شاڵاو لە بەریتانیاوە ڕوویان لە سنووری ئێرلەندا کردووە و کێشەیان بۆ سیاسەتی پەنابەری وڵاتەکە درووست کردووە. 

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت: ڕۆیشتنی پەنابەران بۆ ئێرلەندا دوای پەسەندکردنی یاساکە، دەیسەلمێنێت کە بڕیارێکی سەرکەوتوومان داوە.

 

زانیاریی زیاتر: یەکێتی ئەوروپا، هەفتەی ڕابردوو دژی یاساکە وەستایەوە و ڕایگەیاند، یاساکە پشتی بە یاسای پەنابەریی جیهانی نەبەستووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ