هەواڵگریی ئەمریکا: پووتین فەرمانی کوشتنی ناڤالنی دەرنەکردبوو

شەیری بکە لە:
هەواڵگریی ئەمریکا: پووتین فەرمانی کوشتنی ناڤالنی دەرنەکردبوو

خۆپیشاندانێک لە دوای مردنی ناڤالنی لە بەردەم بالێۆزخانەی ڕووسیا لە پۆڵەندا. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی کوشتنی ئالێکسی ناڤالنی دەرنەکردووە، هەرچەندە پێیانوایە ئەو بەرپرسە لە مردنی.

 

بۆچی گرنگە: مردنی گووماناوی ناڤالنی لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، دەنگدانەوەیەکی گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا و لە سەرەتاوە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا پەنجەی تۆمەتیان بۆ سەرۆکی ڕووسیا درێژ کرد.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکاوە ئاماژەی بەوە داوە، ڤلادیمیر پووتین فەرمانی کوشتنی ئالێکسی ناڤالنی، ڕەخنەگری دیاری ئەو وڵاتەی دەرنەکردووە. ئەم ڕاپۆرتە نوێیانە پرسیاری نوێ سەبارەت بە هۆکاری ڕاستەقینەی مردنی ناڤالنی دێننە ئاراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە هۆی مردنی ناڤالنییەوە ژمارەیەک وڵات سزایان بە سەر پووتین و کۆمەڵێک بەرپرسی دیکەی ڕووسیادا سەپاند. 

 

باکگراوند: ڕۆژی 16ـی شوباتی 2024، ئەلێکسی ناڤالنی لە زیندانێکی دوورخراوەی جەمسەری باکوور لە ڕووسیا گیانی لەدەست دا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: