بەرێوەبەرایەتی پاراستنی ڕێگاوبانی ھەولێر: هۆڕن لێدان لەنێو توونێل قەدەغەیە

شەیری بکە لە:
بەرێوەبەرایەتی پاراستنی ڕێگاوبانی ھەولێر: هۆڕن لێدان لەنێو توونێل قەدەغەیە

توونێلی پیرمام. وێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ھەولێر دەڵێت، هۆڕن لێدان لە ناو توونێل قەدەغەیە و هەر شۆفێرێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

 

وێنە گەورەکە: دوێنێ ئێوارە بەشێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە ناو توونێلی پیرمام هۆڕنیان لێدەدا و مەترسییان لەسەر رێگەی توونێلەکە دروستکرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتیەکە ئاگاداری سەرجەم شوفێرەکان دەکاتەوە، بە هەموو شێوەیەک هۆڕن لێدان لە ناو توونێلەکان قەدەغەیە و دەڵێت: پێویستە ئاگاداربن لە کاتی هۆڕن لێدان ئەگەری کارەساتی گەورە هەیە. 

 

هەنگاوی داهاتوو: هەر شوفێرێک پابەند نەبێت ئەوا پێ بژاردنی یاسای بۆ دەکرێت، وێنەی ئۆتۆمبێل و شوفێرەکەش بڵاودەکرێتەوە، چونکە سیستمی توونێل بە کامێرا چاودێریی و هەستەوەر چاودێریی دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ