حاڵەتی پەلاماردان و گازگرتنی سەگ 50٪ کەمی کردووە

شەیری بکە لە:
حاڵەتی پەلاماردان و گازگرتنی سەگ 50٪ کەمی کردووە

سەگی بێلانە لە هەولێر- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


ساڵی پار 702 حاڵەتی گازگرتن و پەلاماردانی سەگ لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر تۆمارکراوە، ئەمساڵ ڕێژەکە نیوە کەمی کردووە.


وێنە گەورەکە: کۆکردنەوەی سەگە بێلانەکان لە کوچە، کۆڵان و شوێنە گشتییەکانی هەولێر و دەوروبەری بەردەوامە، ڕۆژانە 50 سەگ دەبرێت بۆ پەناگەی هەولێر و چاودێریدەکرێن.


ژمارەكان وادەڵێن: بەپێی ئاماری نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر، ساڵی پار 702 حاڵەتی گازگرتن و پەلاماردانی سەگ تۆمارکراوە، بەڵام لە چوارمانگی ئەمساڵدا بەگشتی بەپێی شوێنە جیاوازەکان، ڕێژەکە 50% کەمیکردووە.


لێدوانی فەرمی: "دوای 24 کاتژمێر لە کۆکردنەوەیان تیمی ڤێرتەرنەری هەولێر نەشتەرگەری بۆ سەگەکان دەکات تاوەکو چیدیکە نەتەرەکێن و زاوزێ نەکەن، دوای دوو ڕۆژ لە نەشتەرگەری تێکەڵ بە سەگەکانی دیکە دەکرێن و ڕۆژانە نەشتەرگەری بۆ 25 سەگ دەکرێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین کولانە وشوێنی ئاوخواردنەوە و کەپرەکانی سێبەر زیاتر دەکەین بە بڕی 50 ملیۆن دینار". حەسەن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری پەناگەی هەولێر بۆ ئاژەڵی  بێلانە، ئەمەی بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەناگەی هەولێر بۆ ئاژەڵی بێلانە، لەسەر ڕووبەر 20 دۆنم زەی بە گوژمەی 450 ملیۆن دینار نزیکەی ساڵێکە دروستکراوە ، ڕۆژانە  لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان لەڕێگەی دوو تیمەوە  40 بۆ 50 سەگی بێلانە کۆدەکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان