دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵگیرا

شەیری بکە لە:
دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵگیرا

بەردەم باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆیدا دەنگیدا بە زیادکردنی بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، دانیشتنەکە بۆ سبەی یەکشەممە هەڵگیرا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی 170 ئەندام کۆبوویەوە، لە سەرەتایی دانیشتنەکە دەنگیدا بە زیادکردنی بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کارەکەی کە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانە.

 

زانیاری زیاتر: لە دانیشتنەکەدا ئەنجوومەنەکە دەنگیدا لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی لەشفرۆشی.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دوای زیادکردنی بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەن، بەشێک لە پەرلەمانتاران هوڵی دانیشتنەکەیان جێهێشت و بەوهۆیەوە دانیشتنەکە بۆ سبەی یەکشەممە هەڵگیرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: