ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر بە سوودانی دەدرێت

شەیری بکە لە:
ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر بە سوودانی دەدرێت

كێڵگەی كۆرمۆر- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


بەڕێوەبەری ناحییەی قادرکەرەم ئاماژە بەوەدەدات، لێژنەیەکی ئەمنیی عێراق بەدواداچوونی بۆ هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کردووە و ڕاپۆرتی زیانەکان بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگەڕێننەوە.


وێنە گەورەکە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لێژنەیەکی ئەمنیی لە بەغداوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆکار و هەڵسەنگاندنی زیانەکانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سەردانی ناحیەی قادر کەرەمیان کرد، دوای تەواوبوونی کارەکەیان گەڕانەوە بەغدا.


لێدوانی فەرمی: سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم بە ئاڤا نیوزی گوت: "لیژنەی ئەمنیی بەغدا بە هاوبەشی لیژنەیەکی ئەمنیی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لێکۆلینەوەیان لە دۆخی کێڵگەکە کردووە، ڕاپۆرتێکیان ئامادەکردووە و پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عێراقی دەکەن."


باکگراوند: ئێوارەی ڕۆژی هەینی کاتژمێر  6:40 خولەک ‌بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: