وەزیری كارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە هەزار و 600 مێگاوات

شەیری بکە لە:
وەزیری كارەبا: ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتووەتە هەزار و 600 مێگاوات

وێستگەیەكی كارەبا لە هەرێمی كوردستان- وێنە: krg

ئاڤا نیوز


وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا دوای هێرشەکەی کۆرمۆر گەیشتووەتە هەزار و 600 مێگاوات، دەشڵێت "چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەن".


چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ هێرشکرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و چەند كارمەندێكی كۆمپانیای دانەغاز گیانیان لەدەستدا و چەند كارمەندێكی دیكەش برینداربوون، هێرشەکەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و دواتر وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان ڕایانگەیاند بەهۆی هێرشەکەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە.


لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە(وەکالەت) ڕایگەیاند: تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پاش هێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر توانیویانە قەرەبووی بەشێکی زۆری زیانەکانی کەمبوونەوەی دوو هەزار و 500 مێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا بکەنەوە و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بگەیەننە هەزار و 600 مێگاوات.


زانیاریی زیاتر: تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بە پلانێکی تۆکمە قەرەبووی بەشێکی زۆری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبایان کردووەتەوە، ئێستا وەزارەت چاوەڕوانی چارەسەرکردنی شوێنەواری هێرشەکە و دەستپێکردنەوەی پەستانی گازە بۆ هەرسێ وێستگەی هەولێر و سلێمانی و بازیان و ئاسایبوونەوەی دۆخەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان