سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان- وێنە: سەرۆكایەتی هەرێم

ئاڤا نیوز


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا دەكات و له‌گه‌ڵ سەركردەكانی هاوپه‌یمانی ئیدارەی  ده‌وڵه‌ت كۆدەبێته‌وه‌، پرسی سەرەكییش ناوەڕۆكی ڕێككەوتنی ئیدارەی دەوڵەت و پرسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ردانی به‌غدا دەكات، جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گەرمترین پرسی گفتوگۆکان دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نێچیرڤان بارزانی، نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی سەبارەت بە میکانیزمی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و بەشداریی پێکردنی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردندا لەو کۆبوونەوەیە هەڵوەستەی لەسەر دەکرێت.


وێنە گەورەكە: هەرچەندە بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ڕۆژی 10-6-2024 بەڕێوەبچێت، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان لە شێوازی بەڕێوەچوونی ناڕازییە و بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانیشی چەندین جار شاندی وڵاتان سەردانی بەرپرسانی باڵای پارتییان كردووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ