یۆنامی سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر دەكات

شەیری بکە لە:
یۆنامی سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆر دەكات

كێڵگەی غازی كۆرمۆر- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز   


شەوی ڕابردوو هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا، ئەمەش کاردانەوەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ هێرش کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بە گوتەی   قایمقامی چەمچەماڵ  هێرشەکە کاتژمێر 6:40 خولەک بووە و لە ڕێگەی درۆنەوە بووە. بە گوتەی پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار کەس لە هێرشەکەدا کوژراون و زیانێکی زۆریش بەر کێڵگەکە کەوتووە.


لێدوانی فەرمی: نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) ڕایگەیاند: بەتووندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی کۆرمۆر دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین و سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەوانەش دەکەین کە لەو هێرشەدا کوژراون.


وێنە گەورەکە: کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕۆژانە چوار هەزار و 200 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، دوو هەزار و 800 مێگاواتی بۆ هەرێمی کوردستان و ئەوەشی دەمێنێتەوە ڕەوانەی هەردوو پارێزگای کەرکووک و مووسڵ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: