ئیسرائیل: ئەردۆغان خەون بە دەوڵەتی عوسمانییەوە دەبینێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: ئەردۆغان خەون بە دەوڵەتی عوسمانییەوە دەبینێت

ئاڵای توركیا و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز 


وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دەڵێت "ئەردۆغان خەون بە سەرکردایەتیی دەوڵەتی ئیسلامی و  درووستکردنی دەوڵەتی عوسمانییەوە دەبینێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو گوتانەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کاردانەوە بوون بەرامبەر لێدوانێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کە گوتبووی "لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییە بازرگانییەکانمان بەرەو کۆتایی دەچێت، جگە لەوەش سەرجەم پەیوەندییەکانی دیکەمان پچڕاندوە و دەیپچرێنین".


هۆکارە زانراوەکان: "سەپاندنی سزای ئابووری، پچڕاندنی پەیوەندییەکان و پشتییوانییە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ فەلەستین و ناوهێنانی قودس لە دژی ئیسرائیل،  هۆکارێکن بۆ گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا".


لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بە تورکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: ئیسرائیل ئیمپراتۆریەتێکی خاچپەرست نییە و قودسی پایتەختی ئیسرائیل قوستەنتینیە نییە،
قودس بۆ هەمیشە وەک پایتەختی جووەکان دەمێنێتەوە.


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی کاتزی دایەوە و ڕایگەیاند: بەئامانجکردنی سەرۆکەکەمان دۆخی دەروونی حکومەتەکەی ئیسرائیل نیشان دەدات،
تورکیا بێدەنگ نابێت لە ستەم و کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل تا هەموو حکومەتەکەی نەتەنیاهۆ دەگەن بە سزای خۆیان.


وێنە گەورەکە: تورکیا دوای سەپاندنی سزای ئابووری، هەموو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاندووە، بەتایبەت دوای حەوتی ئۆکتۆبەر و هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە غەززە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ