هاتوچۆی سلێمانی: ڕۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگر قەدەغەیە

شەیری بکە لە:
هاتوچۆی سلێمانی: ڕۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگر قەدەغەیە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی هەینیدا و لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان، هاتوچۆی بارهەڵگرەکان تا كاتژمێر حەوتی ئێوەرە قەدەغەیە.


بڵاوکراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان و گەشتیاران بەڕێوەبەرایەتییەکە بڕیاری دا، ڕۆژانی هەینی هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە کاتژمێر حەوتی بەیانی بۆ حەوتی ئێوارە قەدەغە بکات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاتوچۆی بەرهەڵگرەکان لە ڕێگای دووکان- سلێمانی، ڕێگای قەرەداغ، شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو و ڕێگەی سەرجەم ئەو سەیرانگانەی لە سنووری شارەزوورن، قەدەغە کرا.


زانیاريی زیاتر: سەرجەم مەفرەزە و بازگەکان و قەزای ناوەند، چاودێری و لێپرسینەوە لە شۆفێرانی بارهەڵگر دەكەن کە پابەندی ئەم بڕیارە نابن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ